بسم الله الرحمن الرحیم
كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ﴿٥٧﴾ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ الْجَنَّةِ غُرَفًا تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٥٨﴾الَّذِينَ صَبَرُوا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٥٩﴾ سووڕه‌تی عهنكهبووت
هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز «شێخ حه‌یده‌ر ڕه‌حمانپوور» قوڕئانخوێن و حافزی قوڕئانی پیرۆز، مامۆستای وانه ئایینییه‌كان، له بانگخوازانی پێشه‌نگی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پارێزگای فارس و خانه‌نشینی كولتووری، بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان؛ به‌ڵام ئیمان و بڕوا به ڕووداوه‌كانی خوای كاربه‌جێی، ده‌بێته هۆی سوكنایی و ئاسووده‌یی دڵی خۆشه‌ویستان و كه‌سوكاری.
من له لایه‌ن خۆم و به نوێنه‌ری له خوشكان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان، خزم و كه‌سوكار، زانایانی هێژا، خه‌ڵكی ڕێزداری ناوچه و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌كه‌م و له باره‌گای خوای میهره‌بان بۆ برای ئیمانی به‌ڕێزمان داوای ڕه‌حمه‌ت و لیبووردنی خوا و بۆ كه‌سوكاری داوای سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی نه‌بڕاوه ده‌كه‌م.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
١١ ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١
بۆچوونه‌کان